فازل میرانی: به یه‌كێتیمان وتوه قارەمانەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بۆ پارێزگاری کەرکوک قبوڵ ناکەین
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی
وێستگه نیوزـ دەنگی ئەمریکا
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ڕاشكاوی به یه‌كێتییان وتوه كه "قارەمانەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک قبوڵ ناکەین"، وتیشی: چۆن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێممان بێ یه‌كێتی هه‌ڵبژارد ده‌توانین حكومه‌تیش پێكبهێنین، سەبارتە بە قسەکانی مەحمود سەنگاویش رایگەیاند: "قسەکانی مەحمود سەنگاوی هی ئەوە نیە مرۆڤ وەڵامی بداتەوە، خۆ ئەگەر بۆ ئێمە بوایە قوتمان دەدا".
له وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له ده‌نگی ئه‌مریكا، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پرسی پاڕێزگاری كه‌ركوك و كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئه‌گه‌ری به‌شداری كردن یاخود به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له حكومه‌ت كرد و سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ی كه یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێشكه‌شی كردووه، وتی:" لێت ناشارمەوە ئێمە قارەمانەکانی شانزەی ئۆکتۆبەر بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک قبوڵ ناکەین ئەوە ڕاستیەکەیە، بەشێکی زۆری ئەو کاندیدانە له‌وانە بوون، خۆ ئەو پۆستە بەتەنها هی یەکێتی نیە هی هەموو خەڵکی کەرکوکە دەبێت ئێمەش لەسەری ڕازی بین."
وتیشی:" ئێمە ڕاشکاوانە بە برادەرانی یەکێتیمان وتتوە کە بەوانە ڕازی نابین بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک کە قارەمانی شانزەی ئۆکتۆبەر-ن، ئەگەر خۆتان "تەعینی" دەکەن لەگەڵ حکومەتی عیراق بیکەن."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه جۆرێك لەڕێککەوتن لەنێوان پارتی و یەكێتیدا هەیە کە باسی 16ی ئۆکتۆبەر نەکەن، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوەڵامدا رایگه‌یاند" شانزە ڕێککەوتنیش بکەین لەسەر باس نەکردنی 16 ی ئۆکتۆبەر، بەدڵی من و یا برادەرێکی یەکێتی یا بەڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی نابێت کەباس نەکرێت چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی ڕەشە لە مێژووی کوردستاندا منداڵەکانی ئێمە و ئەوان دەزانن 16ی ئۆکتۆبەر چیە؟ تەنانەت منداڵەکانی قارەمانانی شانزەی ئۆکتۆبەریش کە ئێستا لەکەرکوک ناژین "وەڵاه" پێیان ناخۆشە 16ی ئۆکتۆبەر، ئنجا با ئەوانە بچن لەکەرکوک بژین، دەمی ئەو خەڵکە بە ئێمە ناگیرێت بڵێین باسی شانزەی ئۆکتۆبەر مەکەن، باشە ئەی بەیاننامەکانی کاک کۆسرەت و مەلا بەختیار چی لێبکەین کە هی خۆیانە ئەوانیش بسڕینەوە لە مێژوو؟"
میرانی لەدرێژەی وتوێژەکەدا وتی حه‌ق وابوو د. به‌رهه‌میش ڕۆڵی خۆی ببینایه بۆ ئاڕاسته‌كردنی براده‌رانی یه‌كێتی بۆ ڕێككه‌وتن زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه تا ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكردایه، هه‌ر قسه‌كانی خۆی (كاك به‌رهه‌م ساڵح) له‌ڕۆژی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر ئه‌وه په‌یڕه‌و بكات حه‌قه گوێی لێ بگیرێت."
سەبارەت بەوەی بۆچی لەمەراسیمی سویندخواردنی سەرۆکی هەرێم ناوی "مام جەلال و کۆسرەت ڕەسوڵ "نەبرا تا ئەو ڕادەیەی یەکێتیی نیگەران کرد کە مەحمود سەنگاوی بەو جۆرە قسەی لەسەرکردن؟ له وه‌ڵامدا فازڵ میرانی وتویه‌تی" خۆی قسەکانی "مەحمود سەنگاوی" هی ئەوە نیە مرۆڤ وەڵامی بداتەوە ئێمە بە ئەنقەست گەورەمان کردەوە خۆ ئەگەر بۆ ئێمە بوایە ئێمە قوتمان دەدا بەڵام "زماندرێژی" بەوجۆرەکرد کە باسی "مەلا مستەفا" بکات کە هەرچوار پارچەی کوردستان و یەکێتیەکانی پێش 1964 یش سوێندییان به‌سه‌ری دەخوارد، ئێمە جوابی ئەو-مان نەدا جوابی ئەو ڕونکردنەوە شەرمنانەی یەکێتی-مان دایەوەتەوە.
وتیشی: ڕونکردنەوەکە وابوو بڵێن" کاک مەحمود دەستت خۆش بێت ئەمە بەدڵی ئێمە بوو بەزاری تۆ بوو" نەیانتوانی بڵێن ئێمە ئیدانەی دەکەین و تۆ مافت نیە باسی "مەلا مستەفا" بکەی کە مەرجەعی کوردە و هەرچوار پارچەی کوردستانی پێی ڕازیبووە، ئەم ڕونکردنەوە شەرمنانە پارتیەکانی توڕەکرد، مادام وا وردن ژمارەی وشەکانی کاک نێچیرڤان بژمێرن باشترە دۆخی کوردستان به‌وردی ببینین کە 7 مانگە پێکهنانی حکومەتیان دواخستووە."
پێشتر سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو" زه‌حمه‌ته له‌گه‌ڵ پارتی له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت، یه‌كێتی له‌و یاریه تێگه‌یشتووه ئیتر ئه‌وه ناخوات."
له‌وباره‌یه‌وه فازڵ میرانی وتی"من لەقسەکانی"کاک سەعدی پیرە تێگەیشتم، کە دەڵێت پارتی دەیەوێت"کاک مەسعود" مەرجەع بێت ئەمە چیتر ناخوات، هەر خۆیان بە خۆ-شیەوە (کاک سەعدی پیرە) کە ئیشێکیان کەوتۆتە لای "کاک مەسعود" و بۆیان جێبەجێ کراوە دواتر خۆیان وتویانە "کاکە ئەم پیاوە نەک تەنها سەرۆکی پارتیە، ئەمە بکەنە "مەرجەعێک" بۆ هەموومان، بەڵام دیارە ئیتر بەرژەوەندییه‌كان (مەبادیئی) داپۆشیوە."
سەبارەت بە ئەگەری پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی و بەجێهێشتنی پۆستەکانی یەکێتی بە بەتاڵی؟ فازڵ میرانی ڕایگه‌یاند" ئەگەر بەبیرتان بێت من هەر لە چاوپێکەوتنی دەنگی ئەمریکا وتم پارتی دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت بەبێ یەکێتی بەڵام جوان نیە، قسەکانی خۆمم لەبیرە من لەو كه‌سانه‌م کە هەرگیز هەڵوێستەکانم ناگۆڕم بەپێی ڕۆژگارەکە، ئێستاش دەڵێم ئێمە دەتوانین حکومەت بەبێ یەکێتی دروست بکەین بەڵام جوان نیە ئەوە یەکەم، خاڵێکی تر کاندیدی ڕاسپیردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت هێشتا 17 ڕۆژی لەبەردەمدا ماوە ئەوان باسی پشووی پەرلەمان دەکەن پەرلەمان نابێ پشوو وەربگرێت تا 30 ڕۆژەکەی کاندیدی ڕاسپێدراو تەواو نەبێت چونکە لەبابەتی بودجە و پێکهێنانی حکومەت پەرلەمان نابێت پشوو وەربگرێت.
راشیگەیاند: ئێستاش لەگەڵ برادەرانی یەکێتی لە پەیوەندیداین ئەگەر سبەینێ گەیشتینە ڕێککەوتن لەسەر ناوی کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئەوا ڕێککەوتن لەسەر ناوەکە دەکەین بەڵام حکومەتەکە پێکدەهێنین چونکە پڕۆسەی دانانی پارێزگاری کەرکوک تەنها بەڕیکەوتنی پارتی و یەکێتی نیە، به‌ڵكو دەبێت بچێتە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ئەویش بینێرێت بۆ بەغداد بۆ سەرۆک وەزیران ئەویش بە نوسراو بەرزی بکاتەوە بۆ سەرۆک کۆمار سەرۆک کۆماریش بە مەرسومی فەرمی بڕیاری بوون بە پارێزگار دەربکات."
فازل میرانی رونیکردوەتەوە و وتویەتی:" به‌ڵام به دڵنیایی و بێ گومان پڕۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر حزبێك ناوه‌ستێنین، ڕێزمان بۆ براده‌رانی یه‌كێتی هه‌یه، جێگه‌ی ئه‌ساسیان له‌ناو حكومه‌تدا هه‌یه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانیش ئه‌و سنوره بزانن پارتی خاوه‌نی زۆرینه‌یه‌كی له‌به‌رچاوی په‌رله‌مانه وه ئێمه زۆرینه‌ی حكومه‌تین، چۆن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێممان هه‌ڵبژارد ده‌توانین ئه‌وه‌ش بكه‌ین له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ترمان وه پارێزگاری له پێگه و پۆسته‌كانی یه‌كێتیش ده‌كه‌ین جاری پێشوش وابوو، به‌ڵام ئه‌مه ناچاریه هه‌روه‌ك له شه‌رعدا ده‌وترێت (الكره الحلال فی الاسلام الطلاق) به‌دڵنیایی پۆسته‌كانیان به‌به‌تاڵی داده‌نێین خۆ یه‌كێتی "مه‌حروم ناكه‌ین".
AM:11:58:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 10808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت