كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما راگه‌یاند
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند تا رۆژی پێنجشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات و رۆژی هه‌ینی بارسته هه‌وایه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك فێنك له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "له ئه‌مڕۆوه دووشه‌ممه تاوه‌كو رۆژی پێنجشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "سبه‌ی سێشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به پله‌یه‌ك تا دوو پله به‌رز ده‌بێته‌وه و رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی دوو پله‌ی تر به‌رزتر ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای له سه‌رووی 46 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت له ماوه‌ی رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراوی ده‌گاته 44 پله، سلێمانی 42 پله، دهۆك 42 پله، كه‌ركوك 46 پله و هه‌ڵه‌بجه 43 پله".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "ئه‌م به‌رزبوونه‌وه له پله‌كانی گه‌رما له رۆژی هه‌ینی كۆتایی دێت و رۆژی هه‌ینی بارسته هه‌وایه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك فێنك له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به شێوه‌یه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌كه‌مان پله‌كانی گه‌رمای له ژێر 40 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت" .
PM:05:43:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت