ده‌ستنوسێكی 70 ساڵه‌ی پێنجوێنی و قه‌ره‌داغی ده‌گاته زانكۆی سلێمانی
وێستگه نیوز -
وێنه‌ی ده‌ستنوسێكی كۆنی دوو زانای كورد له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌دی تاوگۆزییهوه به‌دیاری پێشكه‌ش به ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه كرا به‌مه‌به‌ستی دیجیتاڵكردن و پاراستنی به شێوه‌یه‌كی زانستی.
ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی_ زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ 16 حوزه‌یرانی 2019 بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د دهستنوسهكهیان به‌دیاری پێشكه‌ش به ناوه‌نده‌كه كرد به‌مه‌به‌ستی دیجیتاڵ كردن و پاراستن و گرنگیپێدانی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی تر ده‌سخه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌ی تری ناوبراو كه سه‌رده‌مێكی زۆر له گوندی قاینه‌جه‌ی شاره‌زوور مه‌لاو وانه‌بێژی قوتابخانه بووه .
ده‌ستنوسه‌كه كه ته‌مه‌نی زیاتر له 70 ساڵه و بریتییه له حاشیه‌ی مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی پێنجوێنی و شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغی له‌سه‌ر "الاداب للگلنبوی" و له ساڵی 1948 له‌لایه‌ن مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌دی تاوگۆزی له حوجره‌كانی تریفه و پریسی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه نوسراوه‌ته‌وه و تا ئێستا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه پارێزراوه.
به‌پێی پێشه‌كی مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ده‌ستنوسه‌كه حاشیه‌ی پێنجوێنی و قه‌ره‌داغی به‌شێك بووه له‌پرۆگرامی خوێندنی حوجره‌كان و له لایه‌ن مه‌لا ساڵحی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه له حوجره‌كانی تریفه و پریس به‌فه‌قێكان وتراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌شاری پێنجوێن كۆتایی به كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی مه‌لا عه‌بدولڕه‌حمانی پێنجوێن هات كه ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی ده‌ستنوسه دیجیتاڵییه‌كانی ناوبراوی تێدا خرایه ڕوو كه له دهستنوسخانهكانی توركیا و سعودیه‌وه له‌لایه‌ن زانكۆی سۆرانه‌وه دهستخراوه.
به‌شی هۆبه‌ی ده‌ستنووس و به‌ڵگه‌نامه له ناوه‌ندی كوردستان لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كات كه ئاخۆ ئه‌م ده‌ستنوسه كاغهزییهی مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د تاقه ده‌ستنوسێكی كوردی به‌رده‌ستی پێنجوێنی و قه‌ره‌داغییه یان هاو وێنه‌ی تری له كتێبخانه‌ی بنه‌ماڵه ئاینییه‌كانی تری كوردستاندا هه‌یه و تا ئێستا رێگه‌ی خۆیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه بۆ گرنگی پێدان و له‌پاش دیجیتاڵكردن و چاره‌سه‌ركردنی زانستی له ئه‌رشیفی ناوه‌نددا ده‌خرێته به‌رده‌ستی توێژه‌ران و شه‌یدایانی كلتوری كوردی.
PM:10:14:16/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت