دهۆک.. تەقە لە خوێندکارێک کرا و برینداربوو
وێستگە نیوز -
لە گەڕەکى بەرۆشکێى شارى دهۆک تەقە لە خوێندکارێکى دەرەکی ١٢ی ئامادەی کرا و بەوهۆیەوە برینداربوو.
هێمن سلێمان وتەبێژى پۆلیسى دهۆک راگەیاند، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ لە گەڕەکى بەرۆشکێى پارێزگاى دهۆک لەکاتی تاقیکردنەوەى ئەزمونى دەرەکى پۆلى ١٢ى ئامادەیی تەقە لە خوێندکارێک کرا و برینداربووە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ناسنامەى کەسى تەقەکەرەکە و قوتابیە بریندارەکەش لاى پۆلیس ئاشکرایە و کێشەى کۆمەڵایەتى لە نێویاندا هەبووە و تائێستاش کەس دەستگیرنەکراوە.
پۆلیسى ڕوونیشیکردەوە، قوتابیە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.
PM:03:26:13/06/2019
ئهم بابهته 2124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت