كه‌ربولی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی: ده‌زگای هه‌واڵگریمان راده‌ست بكه‌ن سنورێك بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان داده‌نێین
عەبدولمەهدی و کەربولی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی كوتله‌ی (چاره‌سه‌ر) له په‌رله‌مانی عیراق ره‌خنه‌ی توندی له هۆكاره‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه له عیراق گرت و به سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی وت: ده‌زگای هه‌واڵگریمان راده‌ست بكه‌ن سنورێك بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان داده‌نێین.
له جریوه‌یه‌كدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر كردویه‌تی، جه‌مال كه‌ربولی، سه‌رۆكی كوتله‌ی (چاره‌سه‌ر) له په‌رله‌مانی عیراق نوسیویه‌ت: "ئاسایش و ئابوریی نیشتمان یاری نییه به‌ده‌ست ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌نه‌وه بێت، ئه‌وه‌تا چه‌ند مانگێكه كیڵگه كشتوكاڵییه‌كانی عیراق ده‌سوتێن و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی یه‌ك پێكهاتهدایه، تائێستا بۆی ده‌رنه‌كه‌وتوه كێش له‌پش ئه‌و ئاگرانهوهیه".
كه‌ربولی وتویه‌تی كه تائێستا ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه رابگرن، روشی له حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه و پێی وتووه: "پابه‌ندبن به بهڵێنهكانتانهوه و ته‌نها ده‌زگای هه‌واڵگری بده‌نه ده‌ست ئێمه، ئه‌گه‌ر سنورێكمان بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان دانه‌نا و راستییهكانیشمان بۆ گه‌ل ئاشكرا نه‌كرد، ئه‌وكاته به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه داوای هیچ شتێكی دیكه نه‌كه‌ین".
ماوه‌یه‌كه روبه‌رێكی زۆر له ناوچه كشتوكاڵییه‌كانی عیراق ئاگر ده‌گرن و چه‌ندین دۆنم ده‌غڵودانی جوتیاران سوتاون، لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و سه‌ره‌داوه‌ی كه هه‌ندێك له‌و ئاگرانه به ئه‌نقه‌سته یان به‌هۆی تینی گه‌رماوه روده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆش عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق له کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، "ئەو ئاگرکەوتنەوانەی کە لە کێڵگەی دانەوێڵەکاندا ڕوودەدەن، حاڵەتێکی سروشتییە و سروشتییە لە هەموو وڵاتانی جیهان و نابێت رووداوەکە گەورە بکرێت."
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشكراشیكرد تا ئێستا 273 رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە و نزیکەی 40 هەزار دۆنمیش لە دانەوێڵە و بەرهەمی کشتوکاڵی بەهۆیانەوە سوتاون.
ڕۆژی ٩9ی حوزه‌یرانی2019ش بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی عدراق ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 272 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان هەبووە و، بەهۆیەوە زیاتر لە 37 هەزار دۆنم زەوی و دەغڵودانی جوتیاران سوتاون.
ڕۆژی 6ی حوزه‌یرانیش چالاکانی مەدەنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەند وێنەیەکی یەکێک لە کێڵگەکانی گەنم و جۆی شاری موسڵیان بڵاوکردەوە، کە دەردەکەوێت کەسانی نەناسراو هاوێنە یان "زەڕەبین" کە بە کۆکەرەوەی تیشکی خۆر و روناکی دادەنرێت، لەناو یەکێک لە کێڵگەکانی دانەوێڵەکەدا داناوە، بۆئەوەی بە شێوەیەکی خۆکردانە ئاگر بخاتەوە و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان بسوتێنێت.
PM:11:57:11/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت