تیمی پارێزهران: باری تهندروستی شاسوار عهبدولواحید ناجێگیره
وێستگه نیوزـ
تیمی پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، 48 کاتژمێرە شاسوار عەبدولواحید مانی لەخواردن گرتووە و باری تەندروستی ناجێگیرە.
پهیامنێری وێستگه نیوز له بهردهم دادگای سلێمانی رایگهیاند: تیمی پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسایش ڕێگە نادات پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید ئامادەی دانیشتنی دادگا بن.
ماوەی 11 ڕۆژە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکراوە تا ئێستا دۆسیەکەی شاسوار عەبدولواحید لەدەست ئاسایش ماوەتەوە و ڕادەستی پۆلیسی نەکراوە.
ئەمڕۆ یهكشهممه 26ی ئایاری 2019، ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە تێدەپەڕێت، تا دێت کاردانەوەکانی دەستگیرکردنەکەش لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەردەوامییان ههیه و داوا دەکرێت بە زوویی ناوبراو ئازاد بكرێت.
PM:05:17:26/05/2019
ئهم بابهته 1500
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت