بارزانی به‌نهێنی به‌نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: قسه‌کانی ره‌دێکی به شیده‌تی ئه‌وێ
دیمه‌نێك له گفتووگۆكانی ساڵی 1991 له‌نێوان به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عس
وێستگه نیوز-
دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا زۆرێك له لایه‌نگران و هه‌وادارانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌شێك له‌هاوڵاتیان له‌رێگه‌ی ووتارو دۆكۆمێنت و قسه‌كانی ناوبراوه‌وه یادیان كرده‌وه.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه له‌تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین قسه له‌سه‌ر كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا كرا، لایه‌نگران و هه‌ڵسوراوان و به‌شێك له‌هاوڵاتیان یادگارییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵیدا گێڕایه‌وه، ئه‌وه‌ی له‌م یاده‌دا زۆرترین ئاماده‌یی هه‌بوو، كتێبه‌كانی بوو كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه یادی ئه‌و سه‌ركرده كۆچكردووه‌یان ده‌كرده‌وه ئاماژه‌یان به ڕووداوه‌كانی ناو كتێبه‌كانی ده‌كرد.
خالید ئه‌مین كه یه‌كێكه له كه‌سه نزیكه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، سەرنجی هه‌وادارانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ وێنه‌یه‌كی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی گفتووگۆكانی به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی به‌عس ڕاده‌كێشێت و ده‌ڵێت"نوسینەوەی بیروەری و یاداشت راستگۆیی ئەوێ".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ بیره‌وه‌رییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات . ته‌واوی یه‌شێكی زیندووی ده‌گێڕێته‌وه كه خۆی له‌هه‌ڵوێستی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری سكرتێری ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌بینێته‌وه.
خالد ئه‌مین به‌مشێوه‌یه ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌ناو بیره‌وه‌رییه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رهێناوه:
7 ی مایس: یه‌که‌م کۆبونه‌وه
"حسێن کامل، ئامۆزا و زاوای سه‌دام حسێن و، وه‌زیری جه‌نگ، پرۆژه‌کانی به‌ره‌ی به ده‌سته‌وه بو. وای پیشان دا که پیش‌تر نه‌ی دیوه‌و تازه ئه‌یان خوێنێته‌وه. له پرۆژه‌کان ورد ئه‌بوه‌وه به گاڵته‌پێکردنێکی ڕقاویه‌وه سه‌یری ڕیزه‌که‌ی ئێمه‌ی ئه‌کرد. نازانم دابه‌شکردنی ده‌ور بو له ناو خۆیان دا یا ڕوداوه‌که ئاسایی بو، ئیزنی قسه‌کردنی له عیزه‌ت دوری وه‌رگرت. وتی: "گه‌وره‌م! له به‌رئه‌وه‌ی من کارم هه‌یه ناتوانم تا کۆتایی دانیشتنه‌که لێره بم، تکایه ڕێگه‌م بده‌ن سه‌رنجه‌کانی خۆم ده‌ربڕم!"
عیزه‌ت دوری ڕێگای دا قسه بکا. حسێن له ناو قسه‌کانی دا وتی:
"به بینینی ئه‌و وه‌ره‌قانه توشی نائومێدیه‌کی زۆر بوم، ئه‌وانه‌ی ئه‌م وه‌ره‌قانه‌یان هێناوه نایانه‌وێ ڕێک بکه‌ون.. کێ ئه‌م گیروگرفته‌ی دروست کردوه؟ کورد نه‌ک ده‌وڵه‌ت. کێ چه‌کی هه‌ڵگرت سه‌رباز و پۆلیسی کوشت... ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری له‌گه‌لی کوردمان داوه هه‌ر ئه‌وان بون... ئه‌وان هاوکاری‌یان له گه‌ڵ ئێران کرد، هاوکاری‌یان له گه‌ڵ ئیسرائیل کرد، ئیستاش ئه‌وان پشت ئه‌ستورن به ئه‌مریکا وا ئه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌مریکا تا که‌ی ئه‌مێنێته‌وه؟ ساڵێ دو ساڵ یا زیاتر، سه‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌ڕوا ئه‌وسا ئه‌وان چی ئه‌که‌ن؟..."
حسێن کامیل له‌م شه‌کرانه زۆری شکاند، وه‌کو دوایی ده‌رکه‌وت بۆیه وه‌ها ته‌نگاو و توڕه بوه، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و یه‌کدو رۆژه‌دا هات بونه زاخۆ سوکایه‌تیه‌کی زۆریان به جه‌یشی عیراقی کرد بو به زه‌لیلی له‌وێ راویان نابون و له دهۆک و ئامێدی و چه‌ند جێگایه‌کی تریش ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنی بون. قسه‌کانی ته‌واو کرد، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی نه‌کرد، هه‌ڵسا ڕۆیشت.
کاک مه‌سعود له‌سه‌ر کاغه‌زێ بۆ منی نوسی: "قسه‌کانی ره‌دێکی به شیده‌تی ئه‌وێ" منیش بۆم نوسی: "ئیستا ره‌دێکی ئه‌ده‌مه‌وه علی اد المقام"، کاک سامی که له به‌ینی هه‌ردوکمان دا دانیشتبو. کاغه‌زه‌کان به به‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌ڕۆیشت. به منی وت ئه‌مه یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌مانه با تێک نه‌چێ، ڕێگه بده‌ن به من وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. ئیزنی له کاک مه‌سعود وه‌رگرت. سامی وه‌ڵامی دایه‌وه. لام وایه که‌س له ئه‌ندامانی وه‌فدی کوردی وه‌ڵامه‌کانی به دڵ نه‌بو، به‌ڵام بۆ پارێزگاری یه‌کێتی وه‌فده‌که‌مان و، نیشاندانی یه‌کگرتوییمان له به‌رامبه‌ر نوێنه‌رایه‌تی به‌عس که‌سی تر به ده‌نگ نه‌هات. به‌م بۆنه‌یه‌وه شیعرێکی (مه‌حوی) م بیر که‌وته‌وه که ئه‌ڵی:
"قه‌زا بێ ده‌سته‌ڵاتت کا، چیه غه‌یری ڕه‌زا چاره؟
له به‌رده‌ستی جه‌لابا ڕێویه‌که شێری په‌ل به‌سته"
PM:01:36:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 30884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت