ڕێگایەکی سەرسوڕهێنەر و نوێی دزینی نەوت لە عیراق ئاشکرا دەبێت


وێستگە نیوز-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەێنێت "هێزەکانیان شێوازێکی نوێی دزیکردنی نەوتیان لە شارێکی عیراق ئاشکرا کردووە".

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە سەعد مەعن وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە "رێگایەکی نوێی دزینی نەوتیان لە شاری بەسڕە ئاشکرا کردوە و دەستیان گرتوە بەسەر تەنکەرێکی نەوت گوێزەرەوەدا کە بەبێ شۆفێر نەوتی لە پاڵاوگەکان دزیوە".

سەعد مەعن ئاماژەی بەوەداوە "لەڕێگای یەکە هەواڵگرییەکانی نەوتی باشوری سەر بە وەزارەتی ناوخۆوە ئاشکرایان کردوە کە چەند تەنکەرێکی گوێزەرەوەی نەوت لە رۆژئاوای پارێزگای بەسڕە لە باشوری عیراق نەوتی خام و ماددەی شلەمەندی دیکەی نەوتی دەگوازنەوە و تەنکەرەکان هیچ شۆفێریکیان تێدا نییە بەڵکو لە رێگای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بچوکەوە ئاراستەی تەنکەرەکان دەکرێن".

وتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاماژەی بەوەداوە "ئەمڕۆ پێنج‌شەممە دەستیان گرتووە بەسەر یەکێک لەو تەنکەرانە لە ڕۆژئاوای بەسڕە و تەنکرەکە و فڕۆکەکەشیان گرتووە".

وتەبێژەکەی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوە نەکردوە کە ئەو تەنکەرە لە کوێوە نەوتی بارکردوە و ئاراستەکەشی بۆ کوێ چووە و زانیاری دیکەی ئاشکرا نەکردوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمە یەکەم جارە کە شێوەیەکی لەو جۆرە لە دزیکردنی نەوت لە عیراق و ناوچەکە ببینرێت.

هــ. ب


PM:11:56:23/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 49328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو