فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی وەزارەتی‌ ناوخۆ داوای هاوتاكردنی مووچەکانیان ده‌كه‌ن

‌دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
فەرمانبەرانی‌ مەدەنی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ لە بەردەم نووسینگەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لە سلێمانی‌ گردبوونەوە و داوای هاوتاکردنی‌ مووچەکانیان کرد.


ئەو فەرمانبەرانە لە یاداشتێکدا کە بۆ پەرلەمانی‌ کوردستانیان ناردووە، داوایانکردووە مووچەکانیان هاوتای‌ مووچەی‌ هێزەکانی‌ ناوخۆی‌ لێ بکرێت.

هاوكات لە کۆنفرانسێکی‌ رۆژنامە نووسیشدا چەند پەرلەمانتارێک ئاماژەیان بەوەکرد، داوای‌ ئەو فەرمانبەرانە رەوایە و هەوڵدەدەن لە رێگەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستانەوە کار لەسەر داواکارییەکانیان بکەن بۆئەوەی‌ لە کابینەی‌ داهاتووی‌ حکومەتی‌ هەرێمدا بەرجەستەبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە لە حکومەتی‌ ناوەندیدا مووچەی‌ فەرمانبەرانی‌ مەدەنی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ لەگەڵ فەرمانبەرانی‌ سەربازی وەزارەتەکەدا هاوتایە، بەڵام لە هەرێمی‌ کوردستاندا مووچەی‌ ئەو دوو توێژە جیاوازە.

هــ. ر


PM:01:55:28/04/2019






ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو