وه‌زاره‌تی ناوخۆ له باره‌ی ئۆتۆمبێله لێدراوه‌كانه‌وه بڕیاریدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بڕیارێكی نوێ بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی لێدراویان هه‌یه ده‌رده‌كات و به‌بڕی 50 ملیۆن دیناریش سزای ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌دات كه سه‌رپێچی له‌رێنماییه‌كاندا ده‌كه‌ن.
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی هونەری لە هاتوچۆی هەر سێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک پێکدەهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی بریارەکە و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و دارایشی تیایدا دەبێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو لیژنانە پشکنینی کۆتایی بۆ ئۆتۆمبێلە هاوردەکان دەکەن و لە کاتی بوونی جیاوازی لەگەڵ ئەو پشکنینەی کە لە خاڵە سنوریەکان کراوە، ئەوا ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێندرێتەوە.
هەر بەپێی بڕیارەکە بۆ لەمەودوا بەڵێننامە لەو کۆمپانیایانە وەردەگیرێت کە مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلیان هەیە و لە کاتی پابەند نەبونیشیان بە بڕیارەکەوە سزا دەدرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا رۆژی 30ی 6ی 2019 بۆ ئاڵوگۆڕکردنی داتا‌کان بۆ هەموو کەرەستەکانسەرجەم کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنترۆڵ لە دەروازە سنوریەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی بە یەکەوە دەبەسترێنەوە.
AM:11:19:13/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت