ژمارهیهكی دیكه رزگاربووی دهستی داعش گهڕێندرانهوه ههرێمی كوردستان
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
27 کوردی ئێزدی کە ژن و منداڵ بوون، لەگەڵ منداڵێکی موسڵمانی شیعەمەزهەب کە لەدەستی داعش رزگارکرابوون، گەڕێندرانەوە ههرێمی کوردستان.
سوندوس سەمیر، یەکێکە لە کەسوکاری دوو لە رزگاربووەکان رایگهیاند: "ئێمە هاتووین پێشوازییان لێبکەین و دڵمان خۆشە، سوپاس بۆ حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان، سوپاس بۆ یەپەگە و یەپەژە و ماڵی ئێزدییان".
ئەوانەی رزگارکراون، خەڵکی 10 گوندی سنووری شنگالن و بەگشتی لەماوەی سێ مانگی رابردوودا 200 ژن و منداڵی کوردانی ئێزدی لە باغۆزی سووریا رزگارکراون.
هــ. ر
PM:02:46:15/04/2019
ئهم بابهته 1136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت