منداڵه ئێزدییه‌كه‌ی موسڵ گەیشتە لای خێزانەکەی لە کەنەدا
عیماد مشكۆ ته‌مۆ
وێستگه نیوزـ
مێردمنداڵه ئێزدییه ئازادكراوه‌كه‌ی موسڵ، گه‌یشته شاری وینیپێگ-ی كه‌نه‌دا و به دایك و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی شادبووه‌وه.
عیماد مشكۆ ته‌مۆ، مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێندرا و ماوه‌ی سێ ساڵ له شاری موسڵ، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێكخراوه‌دا مایه‌وه، له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵی كۆنیش، عیماد توانی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رابكات و خۆی راده‌ستی سه‌ربازانی سوپا بكات، له‌و هه‌وڵه‌شیدا عیماد به ته‌قه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستی بریندارببوو.
ئێستا عیماد گه‌یشتووه‌ته لای دایكی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له كه‌نه‌دا، ئه‌و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی، سوپاسی حكومه‌تی كه‌نه‌دا و ستیڤ مامان-ی سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادكردنی منداڵانی كریستیان و ئێزدیش له عیراق ده‌كات.
عیماد له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی: "زۆر دڵخۆشم، زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م، كه به‌شدارییان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كرد بۆ ئه‌وه‌ی به دایكم و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م بگه‌مه‌وه، سوپاس كه‌نه‌دا".
هاوکات نۆفه زهغلهی دایكی عیماد، به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه له فڕۆكه‌خانه چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی كوڕه‌كه‌ی ده‌كرد، كه ماوه‌ی سێ ساڵ بوو نه‌یبینیبوو.
دوای رزگاربونی عیماد، ستیڤ مامان، سه‌رۆكی رێكخراوی ئازادكردنی منداڵانی كریستیان و ئێزدی له عیراق هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مێردمنداڵه بتوانێت بگاته‌وه لای دایكی له كه‌نه‌دا، نزیكه‌ی شه‌ش مانگیشه دایكی عیماد و چوار له منداڵه‌كانی گه‌یشتونه‌ته كامپێكی په‌نابه‌ران له كه‌نه‌دا.
لەبەرامبەریشدا جین نیكۆلاس بیوز، كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له كه‌نه‌دا ده‌ڵێت: "كه‌یسی عیماد، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر كاركردنی حكومه‌تی كه‌نه‌دا بۆ په‌نابه‌ران".
PM:10:34:17/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 5544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت