جەبار یاوەر: هێزەکانی پێشمەرگە لە سحێلانەوە تا خانەقین دابەشدەکرێنەوە


وێستگە نیوز-

شاندێکی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و روونکردنەوە و نەخشەیەک دەربارەی هێڵی دابەشبوونی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەداتە لیژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندوە "رۆژی دووشەممە 15-4-2019 لیژنەی رووپێوی ناوچەکان لە بەغداوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. هاتنی شاندەکە بۆ تاوتوێكردنی كاری لیژنەی رووپێویی ناوچەكانە، كە كارەكانیان تەواوكردووە".

جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەداوە "شاندەکەی بەغدا لەبارەی ئەنجامی کارەکانیان روونکرنەوە و نەخشەیەک دەربارەی هێڵی دابەشبوونی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە خانەقینەوە تاوەکو سحێلان دەدەنە لیژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە".
هــ. ب 


PM:02:16:15/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت