وردەکاری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

‌کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

وێستگە نیوز ـ

ئەمرۆ بۆ یەکەم جار لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ تاووتوێکردنی چۆنیەتی دابەشکردنی بودجەی ئەمساڵی پارێزگاکە بە سەر ناوچەکاندا بەڕێوەچوو.

 
ئەمرۆ سێشەممە 9 ی نیسانی  2019 ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ئامادەبوونی‌ 21 ئەندام و بە سەرۆکایەتی جەمال مەولود، راسپێدراو بۆ رایکردنی کاروبارەکانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا پلانی پڕۆژەکانی‌ کەرکوک و دابەشکردنی بوجە بەسەر ناوچەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و لیژنە تایبەتمەندەکانی ئەنجومەنەکەش کاراکرانەوە.

بەپێی زانیاریەکان لەناو بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019 بەشەبودجەی پارێزگای کەرکوک بە پارەی پتڕۆ دۆلاریشەوە بە 445 ملیار دینار دیاریکراوە.

ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک گەلاوێژ جەباری لە جێگەی جەمال مەولود بە سەرۆکی لیژنەی دارایی هەڵبژارد، لەبەرئەوەی جەمال مەولود، راسپێدراوە بۆ رایکردنی کاروبارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

لە کاتێکدا کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەرێوەچوو کە بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئەنجومەنەکە تەنها چەند کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری کردوە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ بڕیارێک دەربکات، چونکە نیسابی ئەندامان بۆ کۆبونەوە نەبوە.



PM:08:46:09/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو