نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی شوباتی 2019، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

شوان هادی، له‌ نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: نرخی 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 120 هه‌زار و 600 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 136 هه‌زار و 250 دیناره‌ و 100 پاوه‌ن به‌ 157 هه‌زار دیناره‌".

روونیشیكرده‌وه‌: 100 لیره‌ی توركی به‌ 22 هه‌زار و 250 دیناره‌ و 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ نۆ هه‌زار و 250 دیناره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 120 هه‌زار و 200 دینار بوو.

هــ. ر


AM:10:49:18/03/2019


ئه‌م بابه‌ته 17144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو