نرخی دراو له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ

‌نرخی دراو جێگیر نییە

وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی ئابی 2017، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ تۆمار كراون.

ئاكام عه‌بدوڵا، له‌ نووسینگه‌ی سروشتی چنیان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ كڕین به‌ 126 هه‌زار به‌ كڕین و به‌ فرۆشتن به‌ 125 هه‌زار و 750 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 148 هه‌زار دیناره‌، 100 پاوه‌ن به‌ 162 هه‌زار دیناره‌".

ئه‌وه‌شی وت: "100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 لیره‌ی توركیش به‌ 36 هه‌زار و 500 دیناره‌".


AM:09:37:22/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 10177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو