سه‌رۆك كۆمار: هه‌ڵه‌بجه ویستی به‌رگری و هه‌ڵسانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات
د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق
وێستگه نیوز -
له یادی بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیایی، سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه ویستی به‌رگری و هه‌ڵسانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی ئازاری 2019، له میانی به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی یادی 31 ساڵه‌ی بۆردومانكردنی هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیایی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشوو، د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند كه "هه‌ڵه‌بجه بیره‌وه‌رییه‌كی زیندووه و كه‌سانی به ویژان هه‌رگیز له یادی ناكه‌ن و ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ ئازادیخوازان بۆ ڕێگه‌نه‌دان به دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی رژێمه سته‌مكار و دیكتاتۆرییه‌كان".
د.به‌رهه‌م ساڵح ده‌ڵێت: "كه‌سوكارمان له ھه‌ڵه‌بجه له ھه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری عێراق ھیچ تاوانێكیان نه‌بووه كه دووچاری سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بوون، تاكه تاوانیان ئه‌وه‌بوو كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمێكی سته‌مكاردا ده‌ژیان كه ھه‌موو یاسا و رێسا ئاسمانییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤی پێشێل كرد".
ده‌شڵێت: "پێویستیشه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی ھه‌موو توانایه‌كی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پێشكه‌شكردنی ھه‌موو جۆره یارمه‌تی و پشتیوانیه‌ك بۆ ئه‌م شاره خۆڕاگره".
راشیگه‌یاندووه كه "تاوانی بۆردومانكردنی ھه‌ڵه‌بجه به زیندووی و وه‌ك شایه‌تحاڵێك ده‌مێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داھاتوو، چونكه به‌رجه‌سته‌ی نه‌ھامه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردستان و ھه‌موو عیراقییه‌كانه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌یاننامه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی ٣١مین ساڵیادی بۆردومانكردنی ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به چه‌كی كیمیاوی
پێش ٣١ ساڵ رژێمی سه‌دام به چه‌كی كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆردومانكرد.. جه‌سته پاكه‌كان كه‌وتن و ھه‌ناسه‌كانیان خامۆشكران ، لێره و له‌وێ ، له‌سه‌ر شه‌قام و ڕێگاكانی ناو شار، ھه‌ندێكیشیان چنگیان له ژیان گیركردبوو و وابه‌سته‌بوون به خۆشه‌ویستیان بۆ نیشتمان و ئاشتی و ئازادی و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ھه‌ڵگری نه‌ھامه‌تی و ئێش و ئازاری زۆرن.
كه‌سوكارمان له ھه‌ڵه‌بجه له ھه‌ر ناوچه‌یه‌كی تری عێراق ھیچ تاوانێكیان نه‌بووه كه دووچاری سته‌م و چه‌وساندنه‌وه بوون، تاكه تاوانیان ئه‌وه‌بوو كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمێكی سته‌مكاردا ده‌ژیان كه ھه‌موو یاسا و رێسا ئاسمانییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤی پێشێل كرد، بۆیه ئه‌نجامی حه‌تمی بریتی بوو له نه‌مانی ئه‌و دیكتاتۆریه‌ته قێزه‌وه‌نه كه وڵاتی وێران‌كرد.
ھه‌ڵه‌بجه بیره‌وه‌رییه‌كی زیندووه و كه‌سانی به ویژدان ھه‌رگیز له یادی ناكه‌ن و ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ ئازادیخوازان بۆ ڕێگه‌نه‌دان به دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی رژێمه سته‌مكاره دیكتاتۆرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له خێر و بێری ئه‌م وڵاته‌دا پێكه‌وه به ئاشتیانه بژین و كار بكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌دیھێنانی دواڕۆژێكی گه‌ش بۆ وڵاته‌كه‌مان.
له‌م ڕۆژه‌دا كه یادی قوربانیه‌كانی ئه‌م شاره ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆته سیمبولی به‌ربه‌ره‌كانی زۆرداری و سه‌مفۆنیای ئاشتی و ناونیشانێك بۆ خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیان، له ھه‌مان كاتیش‌دا یادی ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌نجامدراون دژ به هاووڵاتیان له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له مه‌حاویل له به‌سره و سه‌ماوه و ئه‌نفال و گه‌رمیان و بادینان و له كوشت و كوشتاری ده‌رھه‌ق به بارزانییه‌كان و چه‌وساندنه‌وه و ئاواره‌كردنی كورده فه‌یلیه‌كان.
ئێمه له‌م بۆنه‌یه‌دا كه له ناخی ھه‌موو كه‌سێكی به ویژداندا یادێكی خه‌مناك و ئازار به‌خشه، دووپاتی ده‌كه‌ینه كه پێویسته قه‌ره‌بووی ئه‌م شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی و كه‌سوكاری شه‌ھیدانی بكرێته‌وه كه قوربانیه‌كی گه‌وره‌یان داوه له پێناوی داخوازیه ره‌واكانیان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ده‌ر به ده‌ركراون و ماڵ و موڵكیان سوتێنراوه، ئه‌وه جگه له زیندوكردنه‌وه‌ی سروشت و ژینگه‌كه‌ی كه به ھۆی ئه‌و كرداره تاوانكارییه قێزه‌وه‌نانه‌وه وێرانبووه.
پێویستیشه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی ھه‌موو توانایه‌كی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ پێشكه‌شكردنی ھه‌موو جۆره یارمه‌تی و پشتیوانیه‌ك بۆ ئه‌م شاره خۆڕاگره و ھه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی كارا و تایبه‌ت و ده‌ركردنی كۆمه‌ڵه یاسایه‌ك بۆ سنورداركردنی به‌كارھێنان و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان و دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و تاوانانه‌وه تێوه‌گلاون بۆ ئه‌وه‌ی به سزای ره‌وای خۆیان بگه‌ن.
تاوانی بۆردومانكردنی ھه‌ڵه‌بجه به زیندووی و وه‌ك شایه‌تحاڵێك ده‌مێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داھاتوو چونكه به‌رجه‌سته‌ی نه‌ھامه‌تیه‌كانی گه‌لی كوردستان و ھه‌موو عێراقییه‌كانه له به‌رامبه‌ر رژێمێكی زۆرداردا كه له ڕێگه‌ی بۆردومانكردنی ھاووڵاتیانی بێتاوانه‌وه به چه‌كی كیمیاوی كه چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوه، ھه‌زاران ھاووڵاتی له‌ناوبرد.
نه‌مری بۆ شه‌ھیدانی سه‌ربه‌رزمان له قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و تیرۆر و ئه‌شكه‌نجه‌دان ھیوامان ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری و گه‌شه‌سه‌ندنه بۆ عێراقی دیموكراتی و فیدرال.
به‌رھه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق
PM:12:15:16/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت