میدیا عیراقییه‌كان: به‌م نزیكانه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات
عادل عه‌بدولمه‌هدی
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عیراقییه‌كان، بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به سه‌ردانێك بگاته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆ له باره‌ی پرسی نه‌وته‌وه بكرێت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیا عیراقییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ هه‌رێمی كوردستان بڕیاری لێ دراوه و ئاماده‌كاریشی بۆ كراوه، ئامانجه‌كانی عه‌بدولمه‌هدیش له‌و سه‌ردانه پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌بێت.
ئه‌وه‌شیان روورنكردووهتهوه، هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا، به‌رده‌وامی كاركردن به گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دۆسیه‌ی كه‌ركوك و داهاتووی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رجه‌م دۆسییه‌كانی تریش به وردی باسیان لێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شیان دووپاتكردووه‌ته‌وه، كه سه‌ردانه‌كه له رۆژانی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ته‌واوبوون و لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵن و ئاماده‌ن به گفتوگۆ و له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور مامه‌ڵه بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
هــ. ر
AM:09:25:10/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 4540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت