لێکۆڵەرێک باس لە "فێڵه‌كانی مایكڵ جاكسۆن بۆ راوكردنی منداڵان" دەکات
وێستگه نیوز -
ده‌رهێنه‌رێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه لێكۆڵه‌رێكی به‌ئه‌زموون پێیوتووه كه مایكڵ جاكسۆن ئه‌ستێره‌ی پۆپی كۆچكردوو په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر هه‌ندێك فێڵی باو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكاته‌سه‌ر منداڵان وه‌ك هاندانییان له دژی دایك و باوكیان.
كه‌ناڵی "HBO"ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه له مانگی داهاتوودا فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری بڵاوده‌كاته‌وه كه تیایدا دوو پیاو باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی منداڵ بوون له‌لایه‌ن مایكڵ جاكسۆنه‌وه "توندوتیژی سێكسی"یان به‌رامبه‌ر كراوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "The sun"ی به‌ریتانی له فیلمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له جه‌یمس سیفشاكنی ته‌مه‌ن 40 ساڵ و ووید رۆبنسۆنی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، ورده‌كاری ده‌ستدرێژی سێكسی سه‌ریان ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی پۆپ كه له 2009دا گیانی له‌ده‌ست دا، تیایدا تێوه‌ی گلاوه.
ووید رۆبنسۆن ده‌ڵێت: "به‌درێژایی چوار ساڵ له‌لایه‌ن جاكسۆنه‌وه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر".
دان رید ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه باسی له‌وه كرد كه له كاتی ئاماده‌كارییه‌كانیدا قسه‌ی له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌رێكی به‌ئه‌زموون له ویلایه‌تی كالیفۆڕنیا كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له چوار هه‌زار حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان كردووه به‌و دۆسیه‌یه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستدرێژییه‌كانی جاكسۆنه‌وه له 1993دا وروژێنرا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه جاكسۆن شێوازێكی ناسراوی له‌نێو ده‌ستدرێژیكارانی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان به‌كارده‌هێنا و وتی: "دوو كۆمپانیای ئه‌ستێره‌ی كۆچكردوو بۆ راوكردنی منداڵان به‌كارهێنراون".
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ده‌ڵێت: "جاكسۆن بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر منداڵان په‌نای بردووه‌ته‌به‌ر ده‌ستوه‌ردان له ژیانی تایبه‌تی قوربانییه‌كان و هانی منداڵانی داوه له دژی دایك و باوكیان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تێكه‌ڵاوی ژیانیان بێت".
بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و جۆره "ته‌كتیكه" ناكۆكی بخاته نێوان منداڵان و دایك و باوكیان، وه‌ك باوك و برا خۆی ده‌رده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی له قۆناغێكی دواتردا بگاته ئامانجه‌كه‌ی كه خۆی له ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بینێته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا په‌یوه‌ندییه‌كانیان پته‌وه، قوربانییه‌كان به ئاسته‌م ده‌توانن باسی ئه‌و توندوتیژییانه بكه‌ن كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره كه ناوی نه‌هێنراوه، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه بێده‌نگی قوربانییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ كارێكی باوه و كاتێك كاریگه‌رییه ده‌روونییه‌كان له‌سه‌ریان زیاد ده‌كات بێده‌نگی ده‌شكێنن و باس له‌وه ده‌كه‌ن كه رووبه‌ڕووی توندوتیژی سێكسی بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:12:17:26/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 11604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت