كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
تا ئێستا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی دیموكراتی كوردستان دیاری نه‌كراوه و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ش له‌سه‌ر به‌شداری حزبه‌كه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه ده‌دات.
كامه‌ران بابا زاده، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تا ئێستا به فه‌رمی له لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه كه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت.
وتیشی: "جگه له‌وه‌ش پرسی به‌شداریكردنی كۆمه‌ڵ له حكومه‌ت یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه تا به‌رچاومان روون بێت و بڵێین ئه‌م پۆسته‌مان ده‌وێت و ئه‌مه‌مان ناوێت".
لای خۆیه‌وه شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بۆ پارتی ره‌نگه له ئێستادا زیاتر گرنگی به كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بدات، چونكه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بوو، ئه‌وكات حزبه‌كانی دیكه‌ش ئاسانن سه‌ردانیان ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو میدیای فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویكرده‌وه كه به‌م زوانه شاندی پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵ ده‌كات و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمیان له‌گه‌ڵدا تاووتوێ ده‌كات.
PM:07:50:23/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت