چیرۆكی پاسه‌وانی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی ئێرلەندا كه ده‌ڵێت به هه‌ڵه چووه ناو داعشه‌وه
ئه‌لیكسانده‌ر بیكمیرازف
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی بیانی راپۆرتێكی له‌سه‌ر چه‌كدارێكی ئێرله‌ندیی داعش بڵاوكرده‌وه كه پێشتر پاسه‌وانی یانه‌یه‌كی شه‌وانه بووه و به‌وته‌ی خۆی به‌هه‌ڵه چوه‌ته‌ناو ئه‌و رێكخراوه و گیری خواردوه، ئێستاش له‌ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانانی كورد له سوریا زیندانییه.
رۆژنامه‌ی (ئای) راپۆرتێكی ریچارد هال-ی رۆژنامه‌نوسی به‌ناوی "له دبلنه‌وه بۆ ناو داعش" بڵاوكردوه‌ته‌وه كه راسته‌وخۆ له باكوری سوریا چاوی به داعشێكی ئێرله‌ندی به‌ناوی ئه‌لیكسانده‌ر بیكمیرازفكه‌وتوه و ئه‌و داعش وتویه‌تی كه به هه‌ڵه رێی كه‌وتوه‌ته ناو ئه‌و رێكخراوه و تیایدا گیری خواردوه.
ئه‌لیكسانده‌ر بیكمیرازف ته‌مه‌نی 45 ساڵه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی بیلاروسیایه، ماوه‌ی پێنج ساڵ و نیوه له‌ناو رێكخراوی داعشدایه كه به گه‌وره‌ترین رێكخراوی توندڕه‌وی چاخی نوێ ده‌ناسرێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه بیكمیرازف وتویه‌تی كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك پاڵنه‌ر بووه بۆئه‌وه‌ی وای لێ بێت ماڵه‌كه‌ی له شاری دبلن به‌جێبهێڵێت و بڕوات له ناوچه‌یه‌كی دوره‌ده‌ستی خۆرهه‌ڵاتی سوریا ژیان به‌سه‌ر به‌رێت و هه‌ر له‌وێش ده‌ستگیر بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتی هه‌ڵاتنی له دوامۆڵگه‌ی داعش.
داعشه ئێرله‌ندییه‌كه له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌دا به ده‌نگێكی نزم و به توڕه‌یی ده‌ڵێت: "هه‌رگیز خواستی ئه‌وه‌ی نه‌بووه په‌یوه‌ندی به‌و رێكخراوه‌وه بكات، ئه‌مه چیرۆكی ژیانی منه"، به‌وته‌ی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ش چیرۆكی بیكمیرازف ته‌حه‌دایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و وڵاته‌كه‌ی خۆشیان، چونكه ئه‌سته‌مه ئه‌وه‌ی له‌ناو داعش بێت بیسه‌لمێنێت بێتاوانه.
رۆژنامه‌نوسه‌كه ئاشكرایكردوه كه بیكمیرازف پێشتر له یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كانی شاری دبلن له ئێرله‌ندا پاسه‌وان بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاره‌نوس له داهاتوی ده‌دات هێزه كوردییه‌كانی سوریایه كه ده‌ستگیریان كردوه، هاوكات به‌شێك له چاره‌نوسی ئه‌و داعشه ده‌كه‌وێته‌لای پۆلیسی ئێرله‌ندا.
داعشه ئێرله‌ندییه‌كه نكوڵیی له‌و ساته‌وه‌خته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ش نه‌كردوه كه تیایدا بڕیاریداوه روو له سوریا بكات و ده‌ڵێت ته‌ماشای ئه‌و هه‌واڵانه‌شی كردوه كه باسیان له كوژرانی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌هۆی بۆردومانه‌وه كردوه و میدیاكان وێنه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی سوپای به‌شار ئه‌سه‌دیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه به‌بێ به‌زه‌ییان خه‌ڵكیان كوشتووه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه وتویه‌تی: "بیرم كردوه‌ته‌وه چۆن بتوانم هاوكاریی ئه‌و كه‌سه بێتاوانانه بكه‌م له‌كاتێكدا هیچ شاره‌زاییه‌كی سه‌ربازیشم نه‌بوو، بیرم له‌وه نه‌كردبوه‌وه بچمه شه‌ڕه‌كانه‌وه به‌ڵكو ده‌موت چۆن بتوانم له‌ڕووی پزیشكییه‌وه هاوكاریی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌م."
ئه‌و داعشه به‌رده‌وامبووه له چیرۆكه‌یه و وتویه‌تی: "دواجار خۆم له ناوچه‌ی حریتان له شاری حه‌له‌ب بینیه‌وه و له‌وێ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا كارم كرد، له‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌زمونم نه‌بوو، له‌وێ وه‌ك یاریده‌ده‌ر كارم و كرد و هه‌ندێك شت فێر بووم".
له هه‌مووی سه‌ریرتریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و داعشه ده‌ڵێت: "زانیاریم له‌سه‌ر بونی داعش نه‌بوو تا ئه‌وكاته‌ی گه‌یشتمه سوریا"، به‌ڵام پۆلیسی ئێرله‌ندا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یه ده‌كات و به‌ڵگه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و داعشه پێش رۆیشتنی بۆسوریا چه‌ند چالاكییه‌كی هه‌بووه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه رۆڵێكی سه‌ره‌كیی له بازنه جیهادییه‌كانی سه‌ربه داعشدا هه‌بووه.
PM:03:22:12/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 6476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت