بههۆی سهرماوه دوو كۆڵبهر گیانیان له دهستدا
بەهۆی سەرما و سۆڵەوە دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا
وێستگه نیوز ـ
بەهۆی سەرما و سۆڵەوە و لە سنورەکانی شاری بانەی سەربە پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو کۆڵبەر گیانیان لەدەستدا.
میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، شەوی رابردوو و لە شاخەکانی گوندی بڕوێشکانی سەر بەشاری بانە، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی سامان ساڵحی خەڵکی شاری سەقز و محەمەد کەریمی خەڵکی گوندی شوێی بانە، بەهۆی سەرماوە رەقبوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە و کۆڵبەرێکیش بە سەختی برینداربووە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو و هەر لەو ناوچەیە، کۆڵبەرێکی دیکە بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
میدیاکانی رۆژهەڵات ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 28 کانوونی دووەمی 2019 و لە نزیک گوندی بڕوێشکانی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر برینداربوون و لەئێستادا لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی شاری بانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
ساڵانە بەدەیان کۆڵبەر لە رێگا سەخت و پڕمەترسییەکانی سنورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان گیان لەدەستدەدەن و بریندار دەبن کە زۆربەیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەکرێنە ئامانج.
هــ. ر
AM:11:42:29/01/2019
ئهم بابهته 1960
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت