مەسعود بارزانی و محەمەدی حاجی مەحموود کۆبوونەوە

‌دیمەنی پێش دەتپێکردنی کۆبوونەوەکە

وێستگەنیوز-

مەسعود بارزانی و محەمەد و حاجی مەحموود کۆبوونەوە و سەردانی وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا و ئێرانیان تاوتوێکرد و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی و سەربازیی عێراق و سوریاوە کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری حزبی سۆسیالیت دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە پێگەی تیایبەتی محەمەدی حاجی مەحموود لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بلاوکراونەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا باسی دوو تەوەر کراوە.

بەشێک لە کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنی سەردانی هەردوو وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئێران بۆ هەرێم.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەردوو ناوبراو گفتوگۆیانکرد لەبارەی دۆخی سیاسی و سەربازی عێراق و سوریا.

دوێنێش مەسعود بارزانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کۆبوەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.


PM:02:29:21/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت