فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق چووە ناو بەرەی ئیسڵاح

‌دیمەنێک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە

وێستگە نیوز-

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق چووە ناو بەرەی ئیسڵاح کە یەکێکە لە گەورەترین فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران.


شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "مانەوەمان لە ناو هاوپەیمانێتی ئیسڵاح دوپات دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە کاری هاوبەشمان".

سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ ڕونیکردەوە "بەشداربوونمان لەو هاوپەیمانێتییە بۆ ئەوەیە بتوانین هەڵویست و دیدێکی نیشتمانی بهێنینە کایەوە".

شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لەو هاوپەیمانێتییە گرنگی بە هاوڵاتیان دەدەین بەبێ ئەوەی جیاوازی لەنێوان عەرەب و کورددا بکەین".

نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوار ئەندامی هەیە و تا ئێتسا لە چوارچێوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاریانکردووە.

لە زۆرێک لەو پرسانەی کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خراونەتە بەر باس نەوەی نوێ و بەرەی ئیسڵاح هاوهەڵوێست بوون.


 


PM:04:10:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 6168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت