نێچیرڤان بارزانی: ڕۆژە سەختەکان تێپەڕین

‌نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و محەمەد جەواز زەریف

وێستگە نیوز-

سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ڕۆژە سەختەکان تێپەڕیون و بەڵێنیشیدا لە داهاتوودا سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەکەن.


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئابوریی نێوان هەرێم و ئێران باسی لە دۆخی ئابووری هەرێم کرد و گەشبینی خۆی بۆ جارەسەری قەیرانەکان ڕاگەیاند.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەکرد خەریکە قۆناغە سەختەکانی ئابووری لە هەرێم تێدەپەڕێنرێن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتیشی "لە قۆناغی داهاتوودا ئەو کێشانە چارەسەر دەبن کە قەیرانیان دروستکرد".

نێچیرڤان بارزانی ڕونیکردەوە "ڕۆژە سەختەکان تێپەڕین و بە گەشبینیەوە دەڕوانینە ئایندە".

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو وەزیری پلاندانانی هەرێم بە سەردانێک لە بەغدایە و گفتوگۆ لەبارەی پرسە ئابووریەکانەوە دەکەن.



 


AM:11:23:15/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو