لە دەستگیرکراوەکانی دوێنێ نۆ ژن و منداڵە سێ ساڵەکە ئازادکران

‌وێنەی ئەو ژنانەی ئازادکراون

وێستگە نیوز-

وتەبێژی تەڤگەری ئازادی و هەشت لەو ژنانەی کە دەستگیرکرابوون لەگەڵ منداڵە سێ ساڵەکەدا ئازادکران.

سەرچاوەیەکی نزیک لە تارا حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی بە وێستگە نیوزی راگەیاند "تارا حسێن و هەشت ژنی هاوڕێی کە دەستگیرکرابوون ئازاد کران".

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ ئەو نۆ کەسەدا ئەو منداڵە سێ ساڵەش ئازادکراوە کە لەگەڵ دەستگیرکراوەکاندا بوو".

ئەو سەرچاوە ئاگادارە وتیشی ئەو ژنانەی ئازادکراون لە دوێنێوە کە لە زینداندا بوون مانیان لە خواردن و خواردنەوە گرتووە.

ئەوە لە کاتێکدایە لە دوێنێوە چەندین چالاکوان و ئەندامی تەڤگەری ئازایدەستگیرکراونو لە زیندانی کانی گۆمەی سلێمانی دەستبەسەر ن و مانیان لە خواردن گرتووە.


PM:02:56:12/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت