باڵیۆزخانه‌ی عیراق له قه‌ته‌ر رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ده‌وحه-ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به ناڕاست له‌قه‌ڵه‌مدا كه باس له "دزینی" مۆبایلی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و وه‌فده ده‌كات كه له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر، یاوه‌ریی سه‌رۆك كۆماری عیراقی كردبوو.
باڵیۆزخانه‌ی عیراق له ده‌وحه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه كه ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌ی سه‌ركۆ كۆماری عیراق مۆبایله‌كه‌ی بیرچووه نه‌ك لێی دزرابێت، له نزیكترین كاتیش‌دا ئه‌و مۆبایله ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێته‌وه.
باڵیۆزخانه‌كه رونیكردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌ر رویداوه ئه‌وه بووه كه یه‌كێك له‌و شۆفێرانه‌ی یاوه‌ریی وه‌فدی سه‌رۆك كۆماری كردوه، مۆبایلێكی له ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه و دواتریش راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی عیراقی كردوه، ده‌ریشكه‌وتوه كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی وهفهكهدهی سه‌رۆك كۆمار مۆبایله‌كه‌ی له ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بیرچووه.
باڵیۆزخانه‌ی عیراق له قه‌ته‌ر داواشی له میدیاكان كردوه له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ، راستییه‌كان له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو وه‌ربگرن و هه‌واڵی ناڕاست بڵاونه‌كه‌نه‌وه، تا به‌وهۆیه‌وه ده‌زگاكانیان متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن.
پێشتر هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن بڵاویانكردبوه‌وه كه گوایه له میانی سه‌ردانی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق بۆ قه‌ته‌ر کە رۆژی پێنجشەممە 10ی کانونی دووەمی 2019 ئەنجامیدا، مۆبایلی عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی، وه‌زیری رۆشنبیری و شوێنه‌واری عیراق كه یاوه‌ریی سه‌رۆك كۆماری له‌و سه‌ردانه‌دا كردووه، دزراوه.
PM:07:45:11/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت