ماكرۆن بۆ پوتن: پێویستە هێزە كوردییەكانی سوریا پارێزراوبن

‌پوتن و ماکرۆن

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆكی فەڕەنسا داوا لە هاوتا روسییەكەی دەكات هێزە كوردییەكانی سوریا كە لەدژی جیهادییەكان دەجەنگن پارێزراوبن.


كۆشكی ئیلێزیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا بارودۆخی سوریایان تاووتوێ‌ كردووە و داواشی لە پوتن كردووە لە دواپێشهاتەكانی ئەو وڵاتەدا هێزە كوردییەكان پشتگوێ‌ نەخرێن و پارێزراو بن.

بەپێی راگەیەندراوەكەی كۆشكی ئیلێزیە، ماكرۆن نیگەرانی خۆی بۆ پوتن دەربڕیوە سەبارەت بە چارەنووسی هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان لەبەرامبەر هەڕەشەكانی توركیا لە دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریادا.

هەروەك راگەیەندراوەكە ئەوەشی خستوه‌تەڕوو كە، سەرۆكی فەڕەنسا جەختیكردوه‌تەوە لە بەردەوامبوونی جەنگ دژی تیرۆریستان و جیهادییەكان لە سوریا و وتووشیەتی"ئەو جەنگە هێشتا كۆتایی نەهاتووە، بۆیە پێویستە هێزە هاوپەیمانەكانیان بە تایبەتی كوردەكان بپارێزرێن و پشتیان تێنەكرێت، چونكە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا كەمتەرخەم نەبوون و جێ دەستیان دیارە".

هــ. ر


AM:09:32:03/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 2876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت