ماكرۆن: ئهوانهی رێز له رێككهوتنه ئهتۆمییهكی ئێران ناگرن ههستی بهرپرسیارێتیان نییه
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی فەرەنسا رایگهیاند دەیەوێت ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان ئێران و ئەمریکا ببینێت بۆ ئەوەی وا لە ئێران بکات بەشدار بێت لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لە سوریا.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی " ئەگەر کێشەی سوریا بە بوونی ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆکردن چارەسەر نەکەین، ئەوا چارەسەرێکی وامان دەست ناکەوێت چونکە ئەمڕۆ ئێران یەکێکە لە هێزە دەسەڵاتدارەکانی جیهان لەسەر زەوی."
وتیشی بەوەی کە واشنتن رەتیدەکاتەوە ئێران بەشدار بێت، دەمەوێت بۆ پێشەوە بڕۆین و دەکرێت فەرەنسا و نەتەوە یەکگرتووەکان ببنە نێوەندگیر لە نێوان واشنتن و تاراندا.
سەبارەت بە بەرنامە ئهتۆمییهكهی ئێرانیش سەرۆکی فەڕەنسا رەخنەی لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترهمپ گرت و بەتوندی پشتیوانی لە رێکكەوتنەکە کرد و وتی رێکەوتنە ئهتۆمییهكه لەگەڵ ئێراندا باشە و ئەوانەی کە رێزی لێناگرن هەستی بەرپرسیارێتیان نییە.
ماکرۆن وتیشی " وازهێنان لهو رێككهوتنه هەڵەیەکی گەورە دەبێت و ڕێزلێنەگرتنی کارێکی نابەرپرسیارانەیە چونکە ڕێكکەوتنێکی باشە و پێویستە بۆ پاراستنی ئاشتی."
ماکرۆن ئاشكراشیكرد كه رۆژی دوشەممەی رابردوش، ئهو راستتیانهشی چاوی به دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا و حەسەن روحانی، سەرۆک كۆماری ئێرانیش كهوتووه و ئهو راستییانهی بۆ رونکردوهتەوە.
AM:09:28:20/09/2017
ئهم بابهته 2912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت