دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌ستپێده‌كات
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
وتیشی: "یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت پێشمه‌رگه وه‌ریده‌گرێت، بۆ رۆژانی دواتریش وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و دارایی و خوێندنی باڵا مووچه وه‌رده‌گرن".
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ئه‌وه‌ی جێگیركردووه كه هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌ش بكات، ئه‌مه‌ش به دوو خشته، خشته‌ی یه‌كه‌م له‌و 378 ملیار دیناره ده‌درێت كه‌له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه ده‌درێته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ مووچه، خشته‌ی دووه‌میش له‌و 317 ملیار دیناره ده‌درێت كه‌له لایه‌ن به‌غداوه ده‌درێته هه‌رێم بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
PM:06:04:04/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 18096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت