به 13 ساڵ زیندانی سزا درا
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی توركیا سزای نزیکەی 13 ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر شاجوانی ساڵی 2016 وڵاته‌كه‌یدا سه‌پاند، شاجوان داوی بۆ بازرگانێك نابوه‌وه، دواتر زۆر گریا، بەڵام فرمێسکەکانی دادی نەدا.
سیبال دیمیرالپ، شاجوانی ته‌مه‌ن 23 ساڵی كێبڕكێی ئۆراسیا The Queen of Eurasia بۆ ساڵی 2016 له‌لایه‌ن دادگای ئه‌ستنبوڵه‌وه به تۆمه‌تی قۆڵبڕین و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تی، به نزیكه‌ی 13 ساڵ زیندانی سزا درا، ئه‌وه له‌سه‌ر سكاڵای بازرگانێكی هاونیشتمانی خۆی به‌ناوی (ه.ف) كه بازرگانی ئاڵتون و خشڵ و زێڕه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی توركیا، چیرۆكه‌كه له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه شاجوان دوای ئه‌وه‌ی له چێشتخانه‌یه‌ك به بازرگانه‌كه ئاشنا ده‌بێت، بۆ رۆژی دواتر بانگهێشتی ده‌كات كه بێته شوققه‌یه‌ك كه رۆژانه له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌درێت به كرێ.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بازرگانه‌كه بۆ شوققه‌كه و چونه‌ژوره‌وه‌ی، له‌وێ چوار كه‌س په‌لاماری ده‌ده‌ن و دوای لێدانی جله‌كانیشی له‌به‌ر داده‌كه‌نن و سوكایه‌تیی پێ ده‌كه‌ن و وێنه‌شی ده‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیشی لێ ده‌كه‌ن.
بازرگانه‌كه دوای رزگاربونی له شاجوان و بانده‌كه‌ی، سكاڵای تۆمار كردوه و هێزه‌كانی پۆلیسی توركیاش شاجوان و سیان له بانده‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و بازرگانه‌كه‌ش ئه‌ندامانی بانده‌كه‌ی ناسیوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه شاجوان و بانده‌كه دادگایی كراون، هه‌رچه‌نده شاجوان زۆر گریاوه و له‌ناو دادگای ئیسته‌نبوڵ پاڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام فرمێسكه‌كانی دادی نه‌داوه و خۆی و بانده‌كه‌ی به 12 ساڵ و 8 مانگ زیندانی، سزا دراون.
PM:07:31:12/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 7252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت