محه‌مه‌د ره‌ئوف: هاوپه‌یمانی وه‌ك حزب به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه نیوز –
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری رایگه‌یاند كه وه‌ك حزب به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌عات 9:30 ده‌قیقه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 هاودید له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی گشتیی هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ستی پێكرد.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا محه‌مه‌د ره‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه "هاوپه‌یمانی وه‌ك حزب به‌رده‌وام ده‌بێت".
محه‌مه‌د ره‌ئوف وتی: "به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانی هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كارانه هه‌یه گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر هاودیدانمان هه‌یه و رووبه‌ڕووی چه‌ندین له‌مپه‌ڕی سیاسی بووینه‌وه".
وتیشی: "مانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و دانانی سه‌رۆك به ده‌نگدان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامبوونی هاوپه‌یمانی بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو گرنگه".
محه‌مه‌د ره‌ئوف ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا و روونه و كار بۆ فراوانكردنی بواری ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌ین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئاشكراشیكرد كه ژماره‌یه‌ك كه‌سی سیاسی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
AM:09:56:09/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت