فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ره‌خنه‌ی توند له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌و كاسبكارانه ده‌گرێت
دیمەنی دوێنێی عەرەبانەکان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی هەژاند
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شێوازه مامه‌ڵه‌كردنه له سلێمانی و ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه قابیلی دووباره‌كردنه‌وه نییه و داواكارن ئه‌و حاڵه‌ته دووباره نه‌بێته‌وه.
كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌و شێوازه مامه‌ڵه‌كردنه له سلێمانی و ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه قابیلی دووباره‌كردنه‌وه نییه، ناكرێت كاسبكاران له هیچ شوێنێك به‌و شێوازه ناته‌ندروسته مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، له كاتێكدا هه‌مووان باش ده‌زانن هه‌ژاری و بێكاری هاوڵاتیان له‌لوتكه‌دایه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئه‌م كاره قێزه‌ونه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین ئه‌م جۆره ره‌فتاره دووباره نه‌بێته‌وه و رێز له كاسبكاران بگیرێت و كار بۆ بنه‌بڕكردن و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مشه‌خۆران بكرێت".
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو وێنه‌ی چه‌ند عه‌ره‌بانه‌یه‌كی میوه فرۆشتن له شه‌قامی مه‌وله‌وی شاری سلێمانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆوه كه میوه‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه فڕێداون، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا به‌وه‌ی له كاتێكدا قه‌یرانی دارایی هه‌یه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاسبكاران ده‌كرێت.
وێستگه نیوز چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا رای قایمقامی سلێمانی وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه، تائێستاش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان روونكردنه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه نه‌دایه‌وه.
هــ. ر
AM:11:54:07/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2250
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت