سه‌لیم كۆیی: له‌گه‌ڵ سیستمی خاڵبه‌ندین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیستمی خاڵ بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، "په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خاڵمان پێ په‌سه‌نده به‌و مه‌رجه‌ی هێڵی سور دانه‌نرێت".
سه‌لیم كۆیی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم په‌یڕه‌وكردنی سستمی خاڵمان پێ په‌سه‌نده و عه‌داله‌تی تیادایه ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام بۆ سیستمی خاڵ ده‌بێت هه‌موو حكومه‌ت شمولی بكات و هیچ پۆستێكی لێ به‌ده‌رنه‌كرێت به‌ناوی هه‌بوونی رێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه‌كان".
وتیشی: "سیستمی خاڵ به‌باشترین چاره‌سه‌ر ده‌زانین بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌چنه ناو حكومه‌ته‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی هیچ پۆستێكی حكومه‌ت نه‌كرێته هێڵی سور و هێڵی سور دانه‌نرێت و سیستمه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك كۆمه‌ڵ تائێستا هیچ بڕیارێكیان له‌باره‌ی به‌شداریكردن یان نه‌كردن نه‌داوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌فده‌ی پارتی ده‌كه‌ن كه تایبه‌ت به‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ بڕیاره سه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكه‌ن.
هــ. ر
PM:12:08:08/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 2016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت