به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵ حه‌ج ده‌كات
وێستگه نیوز-
محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، سه‌ردانی سعودیه ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌كیم له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له نوسینێكدا به‌ناوی (خۆشترین سه‌فه‌ری ته‌مه‌ن) نووسیویه‌تی: "دوای ئه‌وه‌ی پار له دوزخورماتوو ناوم بۆ حه‌ج تۆماركرد و دواتر ناوم بۆ ئه‌مساڵ ده‌رچوو، ئینشائه‌ڵڵا وا بڕیاره ئه‌مشه‌و یه‌كه‌م سه‌فه‌ری حه‌ج بكه‌ین خوا بیكاته قسمه‌ت و له هه‌موو موسڵمانانی قه‌بوڵ بكات".
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، سه‌ردانی وڵاتی سعودیه‌یان كردووه.
PM:10:00:16/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت