هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌ڕی له‌ دژی داعش راگرت

‌هەدەسە شەڕی لە دژی داعش راگرت

وێستگه‌ نیوز ـ
وەك كاردانەوەیەك لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هێزەكانی سوریای دیموكرات ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی دەوروبەری دێرەزوریان راگرت.


لە راگەیەنراوێكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی سوپای توركیا هێرشی كردوەتە سەر باكورو رۆژهەڵاتی سوریا كە مەبەست خۆبەڕێوەبەرێتی رۆژئاوای كوردستانە، هێزەكانیان ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەیان بۆ رزگاركردنی باكورو رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرزۆر راگرتوە.

هەسەدە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان لەم كاتەدا بە پشتیوانی چەكدارانی داعش ناودەبات و  داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش دەكات لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا هەڵوێستی خۆی روونبكاتەوە.

هــ. ر


AM:11:37:01/11/2018


ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو