"نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ده‌گاته 100 دۆلار"
وێستگه نیوز -
چاودێران و شاره‌زیانی بواری نه‌وت رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر رێكخراوی ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له به‌رامبه‌ر قۆناغی دووه‌می سزاكان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مریكا له مانگی داھاتوودا به‌سه‌ر ئێران‌دا بیسه‌پێنێت، بێ ده‌نگ بن و نه‌یه‌نه سه‌ر ھێڵ، ئه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌گاته 100 دۆلار.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له شه‌شی مانگی تشرینی دووه‌می داھاتوودا، ئه‌مریكا گه‌ڕی دووه‌می سزاكان تایبه‌ت به پیشه‌سازی، نه‌وت و غاز به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می سزا ئابوورییه‌كانی له شه‌شی مانگی ئابی رابردوودا به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو.
وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له سه‌ره‌تای ساڵی 2017دا به پێی رێككه‌وتنێك و به ئامانجی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، رۆژانه به‌رھه‌مھێنانی نه‌وتیان بۆ یه‌ك ملیۆن و 800 ھه‌زار به‌رمیل كه‌مكرده‌وه و دواتر له مانگی ته‌مووزی رابردوودا، بۆ یه‌ك ملیۆن و 200 ھه‌زار كهمیانكردهوه.
رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می نه‌وت له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كۆتایی دێت.
له ماوه‌كانی رابردوودا، وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له جه‌زائر به‌ڕێوه‌چوو رایانگه‌یاندبوو كه نه‌وتی زیاتر ناخه‌نه بازاڕه‌وه.
ھه‌روه‌ھا رێكخراوی ئۆپێك بۆ چه‌ند جارێك ئه‌و داوایه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای ره‌تكردووه‌ته‌وه كه داوای له رێكخراوه‌كه كردبوو به خێرایی نرخی نه‌وت دابه‌زێنێت.
پێشتر له تویتێكدا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندبوو "ئۆپێك قۆرخكاره و ده‌بێت ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو بێت كه نرخی به‌نزین زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌وان یارمه‌تی كه‌م پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
ھه‌فته‌ی رابردوو ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك وه‌زیری وزه‌ی رووسیا له لێدوانێكدا به رادیۆی رووسی رایگه‌یاندوو له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی كه له ئێستادا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بازاڕه‌كاندا دروست كردووه، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت ده‌گاته 100 دۆلار.
شاره‌زای بواری نه‌وت، محه‌مه‌د زێدن ده‌ڵێت: "ترس و گرژییه‌كان، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا ھه‌بوو".
محه‌مه‌د زێدن وتی: "ترس له‌وه ھه‌یه كه له مانگی داھاتووه‌وه، خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا كه‌م بكرێته‌وه كه له به‌رامبه‌ردا، ھه‌م خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد ده‌بێت، ھه‌م ئابوورییه گه‌وره‌كانی جیھان گه‌شه ده‌كه‌ن".
به پێی دوایین راپۆرتی ئۆپێك، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له 100 ملیۆن به‌رمیل بۆ 100 ملیۆن و 23 ھه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زاییه وتیشی: "به ھۆی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپێك له باره‌ی زیادنه‌كردنی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت و نزیكبوونه‌وه‌ی قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، ھه‌روه‌ھا كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت له ڤێنزوێلا، لیبیا و نێجیریا، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌ته‌وه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ھه‌موو ئه‌و ھۆكارانه وا ده‌كه‌ن نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بگاته 90 دۆلار، ھیچ دوور نییه له چه‌ند مانگی داھاتوودا و له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژییه‌كان، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بازاڕه‌كاندا بگات به 100 دۆلار.
شاره‌زا له كاروباری نه‌وت، وه‌لید خدوری وای بۆ ده‌چێت كه گرژییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت دروست كردووه كه ھیچ گومان له‌وه‌دا نییه به ھۆی ئه‌و گرژییه‌وه خواستی جیھان له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م ببێته‌وه.
وه‌لید خدوری ده‌ڵێت: "ھێشتا زووه پێشبینی بۆ سیناریۆكانی دوای قۆناغی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بكرێت، جگه له‌وه‌ش مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران له نێوان یه‌ك ملیۆن بۆ یه‌ك ملیۆن و 500 ھه‌زار له رۆژێكدا ئاسانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لیبیاش فشاری بۆ سه‌ر بازاڕه‌كانی نه‌وت دروست كردووه، به تایبه‌تیش كه ھێشتا شه‌ڕ و پێكدادان له ناوچه‌كانی رۆژھه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته درێژه‌یان ھه‌یه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن كه‌ریم شرۆڤه‌كاری كوێتی بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیھان، پێیوایه كه رێكخراوی ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ بڕه نه‌وتی رۆژانه‌ی ھهناردهكراوی ئێران بۆ بازاڕه‌كان كه به دوو ملیۆن به‌رمیل ده‌خه‌ڵمێندرێت قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن كه‌ریم وتی: "ته‌نھا وڵاتانی به‌رھه‌مێنه‌رانی نه‌وت له گرژییه‌كانی ئێستا كه بازاڕه‌كان به خۆوه‌ی ده‌بینن، سوودمه‌ندن و له‌وانه‌یه به ھۆی ئه‌و گرژییانه‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بگاته 100 دۆلار".
ئه‌و شرۆڤه‌كاره‌ی كوێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه زۆربه‌ری شرۆڤه‌كاران و چاودێران پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به ھۆی فشاره‌كانی دۆناڵد تره‌مپ تا ئه‌و كاته‌ی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت زیاد ده‌بێت، نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رز ببێته‌وه، وتیشی: "ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك و به‌رھه‌مھێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ن، ئه‌وه نرخی نه‌وت به‌رز نابێته‌وه وه‌ك ھه‌ندێك ئاواتی بۆ دهخۆزان".
له میانی ھه‌فته‌ی رابردوودا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌رزترین ئاستی چوار ساڵی رابردووی له بازاڕه‌كانی جیھاندا تۆمار كرد و گه‌یشته 86 دۆلار و 74 سه‌نت.
سه‌رچاوه: AA
PM:11:19:08/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت