نرخی نەوت لە بازاڕەكان بەرزبۆوە

‌نرخی نەوت بەرزبوونەوە تۆمار دەكات

وێستگە نیوز-

ئەمڕۆ   نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ڕووی لەبەرزبوونەوە كردووەو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 52 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 48 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەماوەی ڕابردوودا و دوای ڕێككەوتنێكی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد بە جۆرێك نرخی بەرمیلێكی نەوتی برێنت گەیشتە 85 دۆلار.

ڕێككەوتنامەی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی ئۆپێك لە تشرینی دووەمی ساڵی 2016 ئەنجامدرا، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ماوەی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە كۆتایهات.

بەپێی ئامارەكانی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، خواستی جیهان لەسەر نەوت لەساڵی 2017دا تێكڕا رۆژانە 84.97 ملیۆن بەرمیل بووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لەساڵی 2018 دا خواست بەرزبێتەوە بۆ 27.99ملیۆن بەرمیل.

هەروەها ئاژانسەكە پێشبینیش دەكات كە لەكۆتایی ساڵی 2018دا خواست لەسەر نەوت بگاتە 100 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا.


AM:08:35:21/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو