به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبوونه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز -

سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق و سه‌رۆك وه‌زیری راسپێراو جه‌ختیان له‌ چڕ‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی وزه‌ و تواناكان له‌ پێناوی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كرده‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ "ئه‌مڕ‌ۆ دوشه‌ممه‌ 2018/10/8 دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆمار ساڵح پێشوازیكرد له‌ دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدیی سه‌رۆك وه‌زیری راسپێراو".

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ "له‌ دیداره‌كه‌دا پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ تاوتوێكرا، گرنگیی به‌ ئاكام گه‌یاندنی هه‌وڵه‌كان دوپاتكرایه‌وه‌ له‌و چوارچێوه‌ و واده‌یه‌دا كه‌ ده‌ستور بڕ‌یاری له‌سه‌ر داوه‌".

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت: "له‌دیداره‌كه‌دا گرنگیی چڕ‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی وزه‌ و تواناكان دوپاتكرایه‌وه‌ له‌ پێناوی پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز كه‌ بتوانێت خواسته‌كانی هاوڵاتیی عیراقیی جێبه‌جێ بكات و خزمه‌تگوزارییه‌ پێویستییه‌كان بۆ هاوڵاتییان ده‌سته‌ به‌ر بكات بۆ زامنكردنی ساده‌ترین ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ بۆیان".

رۆژی‌ 2ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ د.به‌رهه‌م ساڵح به‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق هه‌ڵبژێردرا، راسته‌وخۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت راسپارد.


PM:10:12:08/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو