یهكێكی دیكه له بریندارهكانی بۆردومانهكهی كۆیه شههید بوو
مامە قالە ریشە
وێستگه نیوز ـ
یەکێک لە بریندارەکانی بۆردمانی بنکەکانی حزبی دیموکراتی كوردستانی ئێران لە شاری کۆیە، کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە موشکباران کرابوون، شههید بوو.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ چوارشهممه 19ی ئهیلولی 2018، پێشمەرگەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستان بە ناوی قادر عیززەتی، خەڵکی مەریوان و ناسراو بە "مامە قالە ریشە"، دوای 12 رۆژ لە بوردمان کردنی بنکەکانی دوو لایەنی دیموکرات لە شاری کۆیە، بە هۆی سهختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست دا.
بهیانی رۆژی شەممە 8ی ئهیلولی 2018، سوپای پاسدارانی ئێران بە شهش موشکی دوورهاوێژ سێ بنکەی حدک و حدکای لە شاری کردە ئامانج و دواتر چهندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەی دەفتەرسی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستانیان کە سەرقاڵی بەستنی پیلینۆم بوون، کردە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەو بوردمانەدا 16 کادر و پێشمەرگەی دوو لایەنی حدک و حدکا شههید بوون و نزیکەی 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.
هــ. ر
AM:09:10:20/09/2018
ئهم بابهته 2768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت