ئەنجامی پشکنینی نەورەسەکانی سەر زێی بچووک ئاشکرا کرا
وێستگهنیوزـ
پۆلیسی دارستان و ژینگهی راپهڕین ئهنجامی پشكنینی نهورهسهكانی سهر زێی بچوكی بڵاوكردهوه و ئاماژهی بهوهدا كه هۆكاری مردنهكهیان بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسێك بووه.
ئهمڕۆ هەینی 10ی ئایاری 2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی داراستان و ژینگەی راپەڕین رایگهیاند: بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری راپەڕین، بەدواداچوونیان بۆ نەخۆشکەوتنی باڵندە کێوییەکانی سەر زێی بچووک کردووە و چارەسەرێکی سەرەتاییان دۆزیوەتەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوە، دوای ئەوەی پشکنینیان بۆ ئەو باڵندانە کردووە، بڕیاریانداوە بە لەیەک جیاکردنەوەی باڵندە نەخۆشەکان و بەردەوام بوون لە چاودێریکردن و چارەسەرکردنیان.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە: لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.
PM:07:04:10/05/2024
ئهم بابهته 4988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت