ئه‌فسه‌رێكی عیراقی یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌ كوشنده‌كانی سه‌دام حسێن ئاشكرا ده‌كات

‌سەدام حسێن

وێستگه‌ نیوز ـ
قوسه‌ی موعته‌سه‌م، ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سوپای عیراق، كه‌ به‌شداربوو و شایه‌تحاڵێكی داگیركردنی كوه‌یت بوو له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌، ئاشكرای ده‌كات، داگیركردنه‌كه‌ یه‌كێك بوو له‌ هه‌ڵه‌ كوشنده‌كانی سه‌دام حسێن.


ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنیكی رووسی له‌ زاری ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پێشووی سوپای عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، داگیركردنی كوه‌یت پێشبینی كراو نه‌بوو و بڕیارێكی له‌ ناكاو بوو.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی سوپا باس له‌وه‌ ده‌كات، راسته‌ عیراق به‌ درێژایی چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر سنووره‌كانی باشووری وڵات، كێشه‌ و ناكۆكی له‌گه‌ڵ كوه‌یت هه‌بوو، به‌ڵام بڕیاری داگیركردنه‌كه‌، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ بوو.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، تاده‌هات كوه‌یت سنووره‌كانی له‌ باشووره‌وه‌ ده‌هێنایه‌ پێش بۆ ناو خاكی عیراق، تا گه‌یشته‌ نزیك ناوچه‌كانی خور عه‌بدوڵا، به‌ڵام ئه‌وه‌ نه‌ده‌بوو بڕیاری داگیركردنی وڵاتێكی لێ بكه‌وێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها روونی ده‌كاته‌وه‌، به‌ بڕیاری هێرشكردن و چوونه‌ ناو وڵاتی كوه‌یت، وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی سوپا، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان شۆك بوون.

قوسه‌ی بڕیاره‌كه‌، به‌ بڕیارێكی خێرا و له‌ ناكاو و دیراسه‌تنه‌كراو وه‌سفكرد و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی داگیركردنی كوه‌یته‌وه‌ بیانوو درایه‌ ده‌ست ئه‌مریكا تا بێته‌ عیراق و ناوچه‌كه‌.

له‌ 2ی ئابی 1990، رژێمی سه‌دام حسێن، بڕیاری داگیركردنی كوه‌یتی ده‌ركرد و هه‌ر له‌ هه‌مان رۆژدا، تانكه‌كانی عیراق چوونه‌ ناو كوه‌یت و ماوه‌ی شه‌ش مانگ تیایدا مانه‌وه‌.

هــ. ر


AM:08:50:03/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 54466 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو