وەزیرێکی پێشووی جەزائیر دوای 36 ساڵ نهێنییەکی سەدام حسێنی درکاند

‌سەدام حسێن

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزیری پێشووی بەرگری جەزائیر دوای 36 ساڵ نهێنییەکی سەدام حسێن ئاشکراکرد و رایگەیاند، ناوبراو وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو وڵاتەی کوشتووە.


بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری ئافتاب نیوز، خالد نزار وەزیری پێشووی بەرگری جەزائیر رایگەیاندووە، سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی پێشووی عیراق، 36 ساڵ پێش ئێستا لە پیلانێکیدا وەزیری پێشووی دەرەوەی جەزائیری کوشتووە.

خالد نزار، باسی لەوەش کردووە، لە ئایاری ساڵی 1982 لە گەرمەی شەڕی ئێران و عیراقدا محەمەد سدیق وەزیری پێشووی دەرەوەی جەزائیر و شاندێکی 13 کەسی بە ئامانجی نێوەندگیری و دامرکانەوەی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە بە فڕۆکە گەشتی تارانیان کردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێش گەیشتنی بە تاران لە سنوری ئاسمانی تورکیا و عیراقدا، حکومەتی عیراق بە موشەکێک فرۆکەکەی وەزیری پێشووی دەرەوەی جەزائێری کردووەتە ئامانج و سەرئەنجام هەموویان گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی وتووە، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی جەزائیر بێ دەنگی لەو بابەتە هەڵبژاردووە و کوشتنی وەزیری پێشووی دەرەوە و 13 کەسەکەی پەردە پۆش کردووە.

هــ. ر


PM:08:47:16/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 9997 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو