كچێكی 16 ساڵ به فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه له ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به فیشه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه "شه‌وی 2018/7/14 كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ست دا".
پۆلیس ده‌ڵێت: "كچه‌كه ناوی (س.ع.م.)ه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیس، ئاسه‌واری دوو فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاربووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌وته‌ی كه‌سوكاری كچه‌كه، قوربانییه‌كه فیشه‌كی له‌ده‌ست ده‌رچووه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
راشیگه‌یاند كه "له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئاغجه‌له‌ره‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیانپێكردووه".
PM:02:48:15/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 2160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت