پهروهرده وادهی خهرجكردنی ئهم پارهیهی مامۆستایانی راگهیاند
پارەی چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان خەرج دەکرێت
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێڕ رادەگەیەنێت، سبەینێ پارەی چاودێری تاقیكردنەوەكان خولی یەكەمی ساڵی 2017/2018 قۆناغی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی دابەشدەكرێت.
سەرچاوەیەک لە راگەیاندنی شارباژێڕ بە وێستگە نیوزی راگەیاند: بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم ساڵی 2017/2018 قۆناغی نۆی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی سنوری پەروەردەكەیان ئاگادار دەكەن، كە پارەی چاودێری دابەشدەكرێت.
بهپێی وتهی سهرچاوهكه، سبەینێ پێنجشەممە 12ی تەمموزی 2018، ئهو چاودێرانه دهتوانن سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی چاودێری تاقیكردنەوەكان، بەڵام پارەی چاودێری تەنها بە بەڕێوەبەر دەدرێت.
هــ. ر
PM:06:51:11/07/2018
ئهم بابهته 17678
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت