په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وا بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات و گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ بكات.
دلێر مسته‌فا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه، به‌ڵام نازانن چ رۆژێكه
دلێر مسته‌فا سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه "ئه‌وه‌ی دڵنیان قسه‌كردنه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی نوێی ناوخۆی په‌رله‌مان كه ئاماده‌كراوه و ده‌یانه‌وێت ئه‌م خوله په‌سه‌ند بكرێت".
پڕۆژه‌یاسای چاكسازی كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی كردووه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام به‌هۆی مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كانه‌وه ناڕه‌زایی دروستبوو به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ هۆڵی په‌رله‌مانی گه‌ڕانده‌وه و تائێستاش نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
پێشتر دلێر مسته‌فا به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێت په‌رله‌مان و حكومه‌ت رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم وتویه‌تی ناتوانێت كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی بكات به 400 هه‌زار دینار.
AM:11:43:24/06/2018
ئه‌م بابه‌ته 2308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت