کەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی: پاش رەمەزان رامین پەناهی لە سێدارە دەدرێت
رامین حسێن په‌ناهی
وێستگه نیوز ـ
پرسی له سێداره‌دانی رامین حسێن په‌ناهی، زیندانی سیاسی كورد دێته‌وه به‌رباس و زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دوای مانگی ره‌مه‌زان بڕیاری له سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌ن.
كه‌مپینی به‌رگریكردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، رایانگه‌یاند، حكومه‌تی ئێران بڕیاریداوه كه له دوای مانگی ره‌مه‌زان رامین حوسێن په‌ناهی له‌سێداره بدات.
كه‌مپینه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه: به‌رپرسانی زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی رامین په‌ناهی راگه‌یاندووه.
كه‌مپینه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه: زانیاری‌یان له رامین په‌ناهییه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتووه و پێی راگه‌یاندوون كه به‌رپرسانی زیندان ئاگاداریان كردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه دوای مانگی ره‌مه‌زان له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن.
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌مپینی به‌رگریكردن له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نیدا هاتووه: به‌رپرسانی زیندانی سنه هه‌موو رێكاره‌یاساییه‌كانیان بۆ له‌سێداره‌دانی رامین ته‌واو كردووه، ته‌نیا به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زان بڕیاره‌كه وه‌ستێنراوه.
كه‌مپینه‌كه راشیگه‌یاند، به‌رپرسانی زیندان به رامین په‌ناهی-یان گوتووه: هیچ زه‌خت و فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ناتوانن رێگری بكه‌ن له بڕیاری له‌سێداره‌دانی و بڕیاره‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
رامین حوسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كورد و خه‌ڵكی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
دواتر دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران به تۆمه‌تی "شه‌ڕ دژی حكومه‌تی ئیسلامی"، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی فشاری نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بڕیاری له سێداره‌دانی راگیرا.
هــ. ر
AM:11:08:22/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت