داعش هه‌ڕه‌شه له ده‌نگده‌رانی عیراق ده‌كات
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش رایگه‌یاند كه له رۆژی ده‌نگداندا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر بنكه‌كانی ده‌نگدان و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكات "كافره".
له نامه‌یه‌كی ده‌نگیدا، كه‌سێك به‌ناوی وته‌بێژی داعشه‌وه حكومه‌تی عیراقی تۆمه‌تبار كردوه به‌وه‌ی كه "پاشكۆی ئێران"ه و هۆشدارییشی دا له به ئامانجكردنی سه‌رجه‌م كاندید و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له رۆژی 2ی ئایاری داهاتوو ده‌چنه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
له نامه ده‌نگییه‌كه‌دا، به‌ناو وته‌بێژه‌كه‌ی داعش وتویه‌تی: "ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ... ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ئامانجی ئێمه‌یه، لێی دوور بكه‌ونه‌وه".
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی داعش له‌كاتێدایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی له مانگی كانونی یه‌كه‌می 2017، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی داعش و ده‌ركردنی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ی له سه‌رجه‌م خاكی عیراق راگه‌یاند كه له 2014ه‌وه له‌ژێر ده‌ستیدا بوو.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش كه بڕیاره له 12ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌رپرسانی به‌غدا رایانگه‌یاندوه كه رێوشوێنی توندی ئه‌منی بۆ پاراستنی ده‌نگده‌ران و ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌گرنه‌به‌ر.
PM:04:05:23/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت