پۆلێنی باشترین و خراپترین ره‌گه‌زنامه‌ی عه‌ره‌بی بڵاوكرایه‌وه
وڵاتانی عەرەب و ئاڵاکانیان
وێستگه نیوزـ
باشترین ره‌گه‌زنامه له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا به میرنشینی ئیمیاراتی یه‌كگرتوی عه‌ره‌ب دراوه و عیراقیش خراپترینی سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌ب و جیهانه.
به‌پێی نیشانده‌ری (هینلی و هاوكاره‌كانی) بۆ باشترین ره‌گه‌زنامه و ریزبه‌ندكردنیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و به‌پێی پێوه‌ره ناوخۆییه‌كان كه بۆ 168 وڵاتی جیهان كراوه، ئیمارات له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌ب به پله‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پله‌ی 46ی گرتوه.
له پله‌ی چواری سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌ب عه‌ره‌بستانی سعودی هاتووه كه پله‌ی 89 له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرتوه، دواتریش به‌حره‌ین له پله‌ی پێنجه‌می عه‌ره‌ب و پله‌ی 90ی جیهان، پاشان تونس كه پله‌ی 110ی له جیهاندا هه‌یه، دواتر مه‌غریب له پله‌ی 123 و ئینجا جه‌زائیر له‌پله‌ی 129ی جیهان.
سه‌باره‌ت به عیراق وه‌ك وڵاتێكی عه‌ره‌بی له دوا پله‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بدایه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پله‌كانی كۆتایی به ژماره 165 گرتووه، هێشتا سوریا به‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه‌تی له ریزبه‌نده جیهانییه‌كه‌دا 3 پله له پێش عیراقه‌وه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ باشترنین ره‌گه‌زنامه، فه‌ره‌نسا پله‌ی یه‌كه‌می گرتوه، دواتر ئه‌ڵمانیا و ئایسلاند و دانیمارك و هۆڵه‌ندا و نه‌رویج و سوید دێن، دوای ئه‌وانیش ره‌زگه‌نامه‌كانی فینلاند و ئیتالیا و سویسرا وه‌ك باشترین ره‌زگه‌زنامه ریزبه‌ند كراوه.
PM:06:52:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 3536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت