یۆنان هۆشداریدا به توركیا: ئێمه عێراق و سوریا نین
وێستگه‌نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان هۆشدارییدا به حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره به‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه وه‌ڵامی هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌كی توركیی بداته‌وه، ئه‌گه‌رچی له‌ئێستادا زمانی دبلۆماتی له‌به‌رچاوگرتووه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری نیكۆس كۆسیاس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنانه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه وتویه‌تی: یۆنان عێراق و سوریا نییه كه توركیا دۆخی سیاسیی و ئه‌منیی ئه‌و دوو وڵاته‌ی قۆستووه‌ته‌وه و ده‌ستێوه‌رداون، به‌ڵكو یۆنان وڵاتێكی رێكخراوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان وه‌ڵامی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌شی دایه‌وه كه رایگه‌یاندبوو ئه‌گه‌رچ شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان یۆنان و توركیا هه‌یه، ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانه، به‌ڵام هه‌وڵده‌دات به زمانی دبلۆماتی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئامانج له به‌كارخستنی دبلۆماتیش واته رێگرتن له روودانی شه‌ڕ.
PM:12:02:22/04/2018
ئه‌م بابه‌ته 1116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت